لەگەڵ دەرکەوتنی حاڵەتەکانی پەتای ئاوڵەی مەیمون لە ئەمریکا و ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێنماییەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە زیادیکردووە. لە بابەتێکدا کە لە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاوکراوەتەوە رێنماییەکانی چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراوەتەوە.
ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەگمەنە و نیشانەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و ئازاری ماسولکەکان و گەورەبوونی لیمفەگرێکان و دروستبوونی ئاوڵە لەسەر پێستی دەست و قاچ. نەخۆشییەکە بە ئاسانی ناگوازرێتەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ و ئاستی مەترسییەکەشی نزمە.
رێنماییەکان
بریتین لە:
١.خۆت بەدوور
بگرە لەو کەسانەی کە بەم دوواییانە توشی ڤایرۆسەکە بوون، یاخود ئەگەری هەیە توشبوو
بن.
٢.ماسک ببەستە ئەگەر
هاتو مامەڵەت لەگەڵ کەسێک کرد کە نیشانەکانی توشبوون بە پەتاکەی تێدایە.
٣.خۆت بەدوور
بگرە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاژەڵانەی کە دەتوانن هەڵگر بن بۆ ڤایرۆسەکە، بە ئاژەڵی
نەخۆش یاخود مردووشەوە وەک مەیمون یاخود سەگی سەر شەقامەکان.
٤.دڵنیابە لە
شتن و پاککردنەوەی دەستەکانت بەتەواویی پاش بەرکەوتنت لەگەڵ ئاژەڵ یان مرۆڤ ئەگەر
گومانیان لێدەکرێت توشبوو بن.
٥.گۆشتێک بخۆ کە
بەباشی کوڵێندرابێت.
٦.ڤایرۆسی ئاوڵەی
مەیمون دەکرێت لە ڕێی ماددە و رووکارییشەوە بگوازرێتەوە، بۆیە خۆت بە دوور بگرە لەو
کەلوپەلانەی کە ئاژەڵ یان مرۆڤی توشبوو دەستیان لێداوە.
ئاوڵەی مەیمون؛
بەم دواییانە لە چەند وڵاتێک چەند حاڵەتێکی توشبووی نەخۆشییەکە تۆمارکرا لەوانەش بەریتانیا
١١ حاڵەت و چەند حاڵەتێکیش لە فەرەنسا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و پورتوگال و ئیتاڵیا
و سوید. ئەمڕۆش یەکەم حاڵەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی ئیسرائیل تۆمارکرا.