سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

AM:08:44:24/05/2022

24744 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی.


ئەمرۆ سێشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لەلایەن یەک فڕۆکەوە بووە و نەیتوانیوە بچێتەناو بنکە سەربازییەکەوە تەنها دەور و بەری بنکەسەربازییەکەی بۆردوومان کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لەاکتی هێرشەکەدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، شەوی رابردوو،  فەلاح محەمەد ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی جەلەولا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەکدارانی داعش لە گوندی ئیسڵاحی نزیک جەلەولا هێرشیان کردووەتە سەر جوتیارانی ناوچەکە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێکیان ژنە.

هەروەها،  دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، پاش ئەوەی چەکدارانی داعش لە سنوری گوندی بەشیری سەر بە کەرکوک هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی ئەمنی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی و بەگوێرەی زانیارییەکان حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 













گەلەری