سەردێڕ:

ئاگر لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی هوانەی شاری سلێمانی کەوتەوە

PM:11:55:13/05/2022

7708 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی هوانەی شاری سلێمانی کارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی، ئاوات عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرەکە لە کۆگایەکی هەڵگرتنی پاتری ئۆتۆمبێل کەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکانیان توانیویانە بەخێرایی ئاگرەکە کۆتنڕۆڵ بکەن.

لەبارەی زیانەکانی ئاگرکەشەوە ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی پاتریێکەوە دوو کارمەندی بەریگر ی شارستانی بریندار بوون.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی وتیشی، لە ئێستادا تەندروستی ئەو دوو کارمەندە جێگیرە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

 

 

ئیحسان سابر - سلێمانی 













گەلەری