سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: لە ئەڵمانیا و ئوستوڕالیا گەنممان هاوردە کردووە

PM:10:29:07/05/2022

6280 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، بۆ خۆپارێزیی لە مەترسیەکانی دروستبونی قەیرانی ئابوری جیهان، بڕی سێ ملیۆن تەن گەنم عەمبار دەکەن، نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش بۆ ٧٥٠ هەزار دینار بەرزکراوەتەوە.


وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە یاسایی پاراستنی خۆراک، رێگە بە وەزارەتی بازرگانی دەدرێت بڕی سێ ملیۆن تەن گەنم عەمبار بکات، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو عەمبارکردنە بۆ پارێزگاریکردنی عێراقە لە هەر مەترسیەک لەکاتی دروستبوونی قەیرانی ئابوری لە جیهاندا.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی کەمبوونی بەرهەمی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئوستوڕالیا برێکى زۆر گەنمیان هاوردەکردووە.

باس لەوەشکراوە، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بڕی پێویستی گەنم هەیە، دەشلێت، "وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ تائێستا بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ٣٠٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە."













گەلەری