میسی چەند نهێنیەکی ئاشکراکرد

PM:11:01:04/12/2021

940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی ڕەتیکردەوە خۆی بە باشترینی مێژوو بزانێت و دوپاتیشیکردەوە هەست بە هیچ فشارێک ناکات.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتیکردەوە کە خۆی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بزانێت سەرەڕای ئەوەی بۆ حەوتەمین جار لە ژیانیدا تۆپی ئاڵتوونی بەدەستهێنا.

میسی لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ وتی: هەرگیز نەموتووە باشترینی مێژووم و تەنانەت بیریشم لێنەکردووەتەوە، تەنیا ئەوەندەم بەسە کە بە یەکێک لە باشترینەکان دادەنرێم چونکە ئەوە کارێکە هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات و خەونیشم پێوە نەدەبینی کە ڕوبدات.

دەربارەی ڕۆڵی یاریکردنی لە یاریگاشدا وتی: هەمیشە هەستم بە ئازادی کردووە لە شوێنێکی دیاریکراودا یاری ناکەم بەڵکو لەو جێگایەدا یاری دەکەم کە مەترسی دەبێت بۆ سەر تیپی بەرامبەر.

لەکۆتایشدا وتی: لەئێستادا هەست بە هیچ فشارێک ناکەم و دڵنیاشنیم ئەگەر لە ڕابردوودا هەستم بە فشار کردبێت چونکە هەمیشە هەوڵەدەم هێمن بم و چێژ لە یاریەکان وەربگرم.