بە هۆکارێک لەوانەیە تین هاگ لە مان یونایتد بڕوات

PM:10:42:25/04/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد لە سەدا 25ی موچەکەی تین هاگ کەمدەکاتەوە و را‌هێنەرەکەش نیگەران بووە.

ماڵپەڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردەوە، لەژێر رۆشنای ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان، بەرپرسانی مان یونیتد بە نیازن لە وەرزی داهاتوودا رێکخستن لە بەشێک لە موچەکاندا بکەن.

ئاشکرای کردووە، شەیتانە سورەکان پێیان وایە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە لە کاتێکدا ئەگەری سەرکەوتنیا بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو زۆر کەمە، لەبەر ئەوە یەکێک لەو کەسانەی بە نیازن موچەکەی کەم بکەنەوە ئیریک تین هاگە، ئەگەر لەگەڵیاندا بەردەوامبێت.

سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، پێدەچێت موچەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە بە رێژەی لە سەدا 25 کەمبکرێتەوە، ئەوەش نیگەرانی لێ کەوتووەتەوە و دوور نییە وەرزی داهاتوو دەست لە کار بکێشێتەوە.

ئەوەشی نەشاردووەتەوە، مان یوو بیری لەو ئەگەرە کردووەتەوە کە تین هاگ وازبهێنێت یان خۆیان دوری بخەنەوە، لەبەر ئەوە هەر یەکە لە ڕۆبێرتۆ دی زێربی و تۆماس فرانک و گاری ئۆنیڵ، هەروەها گاری ساوسگەیت و زێدانیان بۆ شوێنگرەوەی دیاریکردووە.