خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی گۆڵبارانی برایتۆنی کرد

AM:12:01:26/04/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی گۆڵبارانی برایتۆنی کرد و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بردەوە.

لە یارییەکەی هەفتەی 34ی خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بووە میوانی برایتۆن.

تایمی یەکەم، سیتیزن ئاگرین دەرکەوتن و لە خولەکی 17 دی برۆین هاوشێوەی گۆڵە مێژووییەکەی ڤان پێرسی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکر، لە خولەکەکانی 26 و 34یش فۆدین واژۆی لەسەر دوو گۆڵی دیکە کرد و نیوەی یەکەم بە کۆتا هات.

لە تایمی دووەم، سیتی یارییەکەی تا رادەیەک هێور کردەوە بەڵام لە خولەک 62 جولیان ئەلڤارێز گۆڵی چوارەمیشی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی سیتی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ لە پلەی دووەم دێن بەڵام یارییەکیان کەمتر لە پێشەنگ ئەنجامداوە، برایتۆنیش 44 خاڵی هەیە و پلەی 11ی گرتووە.