خولی ئەستێرەکانی عێراق.. زاخۆ لە کەهرەبای بردەوە

PM:08:23:25/04/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کەهرەبای بردەوە و نەورۆز شکستی بە مینا هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کەهرەبا.

تایمی یەکەم، یاریزانانی زاخۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 25 و 34 لە رێگەی دیۆن ریباس و داروین لۆپێزەوە خستە خانەی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای.

لە تایمی دووەمدا، کەهرەبا هەوڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا و لە خولەکی 81 ئامینۆ سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، بەڵام تەنیا دوای یەک خولەکی دیکە فرانک ئابوگۆ بە گۆڵی سێیەمی زاخۆ وەڵامی دانەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە سودی زاخۆ کۆتایی هات، زاخۆ بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی چوارەمە و کەهرەبا بە 27 خاڵ لە پلەی 14 دەبیندرێت.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان خولیش نەورۆز بووە میوانی مینا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی پێ هێنا، نەورۆز 36 خاڵی کۆردووەتەوە و تا ئیستا لە پلەی شەشەم جێگیرە