میلان ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی کردووەتە ئامانج

PM:05:01:25/04/2024

2484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەی سی میلان لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی دانی سیبایۆس دەدات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پلانی بۆ وەرزی داهاتوو هەیە و دەیەوێت پێکهاتەکەی بە گواستنەوەی دانی سیبایۆسی ئیسپانی یاریزانی هێڵی ناوەراستی ریاڵ مەدرید بەهێز بکات.

ئاماژی بەوەش کردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لە ڕۆیشتنی سیبایۆس دەکات لە هاویندا، هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگێ لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، چونکە لە دەرەوەی پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان ڕیال مەدرید و میلان نایاب و ناوازەیە، بەڵام هێشتا ناکۆکی لەنێوان هەردوو یانە لەسەر وردەکاری گرێبەستەکە هەیە.

ئاس ئاشکرای کردووە، میلان بە نیازە بە خواستن و بژاردەی کڕین ئەستێرە ئیسپانییەکە بخاتە یاریگاکانییەوە، بەڵام مێرەنگێ دەیەوێت بە شێوەی هەمیشەیی و بە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.

سیبایۆس تەمەنی 27 ساڵە و لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەشداری لە 141 یاریدا کردووە، لەو ماوەیەدا حەوت گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمار کردووە.