ئەم وەرزە بۆ ئینزۆ فێرناندێز کۆتایی هات

PM:07:49:25/04/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزۆ فێرناندێز نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و ئەم وەرزەی یاریزانەکە لەگەڵ چێڵسی کۆتایی هات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەرجەنتین، ئینزۆ فێرناندێز چیتر بەشداری لە یارییەکانی چێلسیدا ناکات لەم وەرزەدا، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی پێکانەکەی ڕانی بۆ ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە نەشتەگری بۆ ئەنجامدراوە بە بڕیاری پزیشکەکانی چێڵسی بە هەماهەنگی لەگەڵ ستافی پزیشکی ئەرجەنتین تا یاریزانەکە بتوانێت بەشداری کۆپا ئەمریکا بکات.

دوپاتیشی کردووەتەوە، هەموو رێکارێک بەکار هاتووە تاکو یاریزانەکە بگاتە چارەسەری خۆی بەبێ نەشتەرگەری، بەڵام لە کۆتاییدا و بە بۆچوونی هەموو لایەنێک پێیان باشتر بووە نەشتەرگەری بکات،.

دەیلی مەیل ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێ دەچێت ئینزۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و دواتر بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکان تا بەشداری لە کۆپا ئەمریکا بکات کە لە 20ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێدەکات.