چاڤی داوای ئەستێرەیەکی مان سیتی کردووە

PM:07:05:25/04/2024

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی هێرناندێز لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە و دیکۆی بەڕیوبەری وەرزشی کۆبوەوە و جگە لە بڕیاری مانەوەی راهێنەرەکە کۆمەڵێک باسی دیکەشیان تاوتوێ کردووە.

ڕامۆن سالمۆری، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی لە رادیۆ کەتەلۆنیا ئاماژەی بەوە کردووە، چاڤی هێرناندێزلە کاتی دانووستان لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە و بریاری مانەوەی باسی لە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچسەر سیتی بووەتە ئامانجی سەرەکی بلاوگرانا و دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندیان پێوە بکات.

دوپاتیشی کردووەتەوە، بڕگەی شکاندنی گرێبەستی سیلڤا 58 ملیۆن یۆرۆیە کە لە هاوینی 2026 تەواو دەبێت.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەستێرە پورتوگالییەکە پێی باشترە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات وەک لە ریاڵ مەدرید و ئامادەیە قوربانی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بدات بە کەمکردنەوەی موچەکەی.

سیلڤا تەمەنی 29 ساڵە و لە هێڵی ناوەراستدا ئاستێەکی نایاب پێشکەش دەکات، لەم وەرزەشدا لەگەڵ سیستیزن بەشداری لە 42 یاریدا کردووە، لەو ماوەیەدا پێنج ئەسیست و 11 گۆڵی تۆمار کردووە.