پاڵێوراوانی باشترینی مانگی خولی ئیسپانیا دیاریکران

PM:10:48:24/04/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس و چوار یاریزانیتر پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی خولی ئیسپانیا و ئەنچیلۆتیش لە پاڵێوراوانی راهێنەراندایە.

رابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی چواری خولەکەی بڵاوکردەوە کە لە پێنج یاریزان پێکهاتوون.

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە نوێ یاریزانە پاڵێوراوەکاندایە و بژاردەی یەکەمە بۆ ئەوەی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم مانگە.

ڤینیسیۆس لە مانگی چواردا تا ئێستا دوو یاری بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە کە بەرامبەر بەرشەلۆنە و ریاڵ مایۆرکا بووە، یەک گۆڵی تۆمارکردووە و ئەسیستێکیشی هەبووە.

جگەلە ڤینیسیۆس هەریەکە لە ئیسکۆی یاریزانی ریاڵ بیتیس و ئاسپاسی سێلتاڤیگۆ و یوسف نسێری هێرشبەری سیڤییە و ساڤینیۆی جیرۆنا پاڵێوراون بۆ هەمان خەڵات.

لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، هەریەکە لە کارلۆ ئەنچیلۆتی و مانوێل پێلیگرینی و کیکی فلۆرێس پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری هەمان مانگ.
خ . ک