AM:11:52:30/03/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی سەرقاڵی
داڕشتنی پلانی نوێیە و داهاتووی گواردیۆلا هێشتا روون نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی
ڕۆژنامەی مانچستەر ئیڤنینگ نیوز، یانەی مانچستەر سیتی دوای بردنەوەی نازناوی جامی
کاراباو بەرامبەر ئارسناڵ لە یاریگای ویمبڵی، خەریکی داڕشتنی نەخشەیەکی نوێیە بۆ
داهاتووی پێکهاتەکەی.
ئەم نازناوە کە یەکەم
دەستکەوتی یانەکەیە دوای ساڵی 2024، ورەیەکی زۆری بە یانەکە بەخشیوە دوای وەرزێکی
بێ نازناو لە وەرزی 2024 بۆ 2025.
ڕاپۆرتەکە دووپاتیکردەوە
کە کارگێڕی سیتیزن لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا بڕیاری چارەنووسساز دەربارەی چوار یاریزانی سەرەکی دەدات، یانەکە لە 18 مانگی ڕابردوودا
پڕۆسەیەکی هەمەلایەنەی بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەستپێکردووە، ئامانجیشی
دروستکردنی هاوسەنگییە لەنێوان یاریزانە بەئەزموونەکان و بەهرەمەندە لاوەکاندا.
سەبارەت بە داهاتووی پیپ
گواردیۆلا، هێشتا گومان و پرسیارەکان بەردەوامن کە ئایا دوای هاوینی داهاتوو لەگەڵ
یانەکە دەمێنێتەوە یان نا، سەرەڕای ئەم نادیارییە، یانەکە لە دۆخێکی جێگیردایە و
دەیەوێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان و دیاریکردنی چارەنووسی یاریزانە کۆڵەکەکانی،
زەمینە خۆش بکات بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان لە خولی ئینگلیزی و
ئەوروپا.