برۆنۆ کەی خۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە؟

PM:05:43:03/03/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مانگی یەکدا برۆنۆ خۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بەڵام پێرێز رەتیکردووەتەوە بیگوازێتەوە.

پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی کێشە بووەیەوە و ئاست و ئەنجامەکانی وەک پێوویست نەبوون هەربۆیە چەند یاریزانێک ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆئەوەی پەیوەندی بە مێرێنگیوە بکەن.

تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە برۆنۆ فێرناندێز لەرێگەی بەرێوەبەری کارەکانیوە خۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە لە مانگی یەکدا.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە راستەوخۆ ئەم داوایەی ناوەراستکارەکەی مانیو رەتکراوەتەوە و پێرێز پێی وابووە بەم پێکهاتەوە کۆتایی بە وەرز بهێنن باشترین رێگە چارەیە.

لەلایەکیترەوە پاش ئەوەی یانەی شاهانە وەک پێویست یاریزانیان نەگواستووەتەوە نارەزایەتییەکان لەسەر فلۆرێنتینۆ پێرێز زیاتربووە و هاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن و پێیان وایە هۆکاری سەرەکی کێشەکانی تیپەکەیانە.