PM:04:56:03/03/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر دیلاپ چێڵسی بەجێبهێڵێت ئەوا یانەکە نونێز بۆ
جێگاکەی دەگوازنەوە و دەیگەرێننەوە پریمەرلیگ.
بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئامانجیانە لە مێرکاتۆی داهاتوودا
گەورەترین گۆرانکاری لە پێکهاتەکەیان ئەنجام بدەن، هەربۆیە چاوییان لە کڕین و
فرۆشتنی چەند یاریزانێکە.
رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە بلووز لە ئەگەری
فرۆشتنی دیلاپ ئەوا هەوڵ بۆ کڕینی داروین نونێز دەدات لە هیلال.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هێرشبەرەکەش ئارەزووی
گەرانەوە دەکات بۆ پریمەرلیگ هەربۆیە ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە زۆرە.
لەلایەکیترەوە تاکە بەربەست لە ئەنجامدانی ئەم
گواستنەوەیە مووچە زۆرەکەی نونێزە کە هەفتانە داوای 400 هەزار پاوەند دەکات.
ئەستێڕە ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ هیلال بەشداری 24 یاریی
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.