AM:10:36:27/02/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بەرازیل
نەیمار سەرکردایەتی سانتۆسی کرد بۆ بردنەوە لە ڤاسکۆ دی گاما.
لە هەفتەی چوارەمی
خولی پلە یەکی بەرازیل، یانەی سانتۆس لە یاریگای خۆید امیوانداری یانەی ڤاسکۆ دی
گامای کرد.
لە تایمی یەکەمدا و
لە خولەکی 25 نەیمار دا سیلڤا گۆڵێکی بۆ سانتۆس تۆمارکرد بەلام لە خولەکی 43 کاوان
بارۆس ئەنجامەکەی بۆ باسکۆ دی گاما یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا،
یاریزانانی سانتۆس هێرشەکانیان چڕ کردەوە تا لە خولەکی 61 گۆڵێکی تریان لە رێگەی
نەیمارەوە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی پالمێراس رووبەڕووی فلۆمینێنزی بوەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر
گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، کۆرینتیانز و کرۆزیرۆ بە گۆڵێک یەکسانبوون.
دوای ئەو
ئەنجامانە،م پالمێراس بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا دەبینرێت،
کۆرینتیانز لە پلەی سێیەمدایە و سانتۆس پلەی 13ی گرتووە.
خ . ک