PM:09:11:26/01/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆن دەیانەوێت لە ئێستاوە پلان دابنێن بۆئەوەی وەرزی
داهاتووش ئیندریک لە یانەکەیان بەردەوامبێت.
پاش ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا ئیندریک بەشێوەی
خواستن بووە یاریزانی لیۆن و توانی دەستپێکی باشی لەگەڵ ئەو تیپەدا هەبێت، هەربۆیە
کارگێری ئەو یانەیە ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی وەرزی داهاتووش پارێزگاری لە
تواناکانی بکەن.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردووەتەوە کە لیۆن دەزانن ریاڵ
مەدرید بەشێوەی هەمیشەی دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان نابێت هەربۆیە دەیانەوێت
لەرێگەی درێژکردنەوەی ماوەی خواستنەکەی بیهێڵنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە لیۆن ئامادەن لە پێناو
مانەوەی ئیندریک بۆ وەرزێکتر 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن.
لەلایەکیترەوە بارودۆخی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا
چارەنووسی یاریزانەکە دیاریی دەکات و ئەگەر پێویستیان بە تواناکانی هەبێت ئەگەر زۆرە
بگەرێننەوە.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری سێ
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.