ڤینیسیۆس ریاڵ مەدرید ئاگادار دەکاتەوە

PM:09:46:26/01/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس بە ریاڵ مەدریدی راگەیاندووە ئەگەر تاوەکوو مانگی چوار بابەتی گرێبەستەکەی یەکلای نەکەنەوە ئەوا بڕیاری رۆیشتن دەدات.

گرێىەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی مێرێنگی ئامانجیانە نوێی بکەنەوە بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن سەبارەت بە مووچەی ساڵانەی تاوەکوو ئێستا رایان نەگەیاندووە.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر تاوەکوو مانگی چوار مۆڵەتی بە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید داوە بۆئەوە چارەنووسی یەکلای بکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پاریس سان جێرمانیش چاودێری بارودۆخی جۆنیۆر دەکەن و ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.

لەلایەکیترەوە ناسر خلێفیش ئامادەیە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات و بیکاتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 353 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 113 گۆڵ و 94 ئەسیست تۆماربکات.