خولی سعودییە.. نەسر براوەبوو

PM:10:28:26/01/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودییە نەسر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە تەعاونی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی سعودییە نەسر لە یاریگای ئەوەل پارک میوانداری لە تەعاون کرد.

لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە چەندین ساتدا نزیکبن لە گۆڵ تۆمارکردن بەڵام هەژاندنی تۆر تاوەکوو خولەکی 45 دواکەت کاتێک لەو ساتەدا محەمەد دۆسەری گۆڵی یەکەمی بۆ نەسر تۆمارکردوو و ئەم تایمەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هەردوولا هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیان دەدا بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی نەسر کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ40 خاڵ و لە پلەی دووەمدا دێن و تەعاونیش بە 35 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.

لە یارییەکی تری هەمان هەفتەدا ئیتیحاد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئوخدودی بردەوە و سێ خاڵیان بەدەست هێنا.