PM:08:36:26/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر رائول ئەسینسۆ لەم ئاستەی بەردەوامبێت ئەوا ئەگەر
هەیە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت بۆ مۆندیال.
پاش ئەوەی وەرزی رابردوو رائول ئەسینسۆ لە تیپی دووەمی
ریاڵ مەدرید سەرخرا بۆ تیپی یەکەم و بەشێوەیەکیش ئاستی بەرز بوویەوە سەرنجی
هەموانی بۆخۆی راکێشا.
رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر بەرگریکارە
لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوامبێت ئەوا ئەگەر هەیە بۆ جامی جیهانی بانگێشتی ریزەکانی
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لویس دیلا فۆنتی
راهێنەر تەواو سەرسامە بەتواناکانی ئەسینسۆ و وای دەبینی بەم ئاستەی ئێستای
شایستەی ئەوەیە یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی بێت.
رائول ئەسینسۆ لە ئێستادا تەمەنی 22 ساڵە و ئەگەر
بانگێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت و ئاستی بەرز پێشکەش بکات ئەوا بۆ ماوەی زیاتر
لە 10 ساڵ دەتوانێت خزمەتی نیشتیمانەکەی بکات.
ئەسینسۆ لەم وەرزە بەدرێسی ریاڵ مەدرید بەشداری 24 یاریی
کردووە و توانیوێتی دوو گۆڵیش تۆماربکات.