PM:10:13:26/01/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵمەر لە ژیان کردن لە لەندەن بێزارە و دەیەوێت
ڕووبکاتە مانچستەر یونایتد و لەو یانەیە درێژ بە یارییکردن بدات.
کۆڵ پاڵمەری ئەستێڕەی یانەی چێڵسی پاش ئەوەی لە مانچستەر
سیتیوە ڕوویکردە چێڵسی بەڵام لە ئێستادا ئامانجێتی بلوز بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردوووەتەوە کە ناوەراستکارەکە لە
ژیان کردن لە لەندەن بێزارە و چونکە تاوەکوو ئێستا هەست بە ئاسوودەی ناکات لەوشارە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئامانجی پاڵمەر ئەوەیە
بگەرێتەوە شاری مانچستەر و بەتایبەت یاریی بۆ یونایتد بکات.
لەلایەکیترەوە کۆڵ پاڵمەر هاندەری شەیتانە سوورەکانە و
خەونی پۆشینی درێسی مان یونایتدە هەربۆیە دەیەوێت لەم رێگەیە بگاتە ئەو خەونەی.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ چێڵسی بەشداری 110 یاریی
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 48 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات.