PM:07:47:26/01/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆپامیکانۆ تاوەکوو ئێستا بریاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێ
بکاتەوە و بەمەش دووبارە هیوا بۆ ریاڵ مەدرید گەراوەتەوە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی دایۆت ئۆپامیکانۆ لەگەڵ بایرن
میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت هەربۆیە کارگێری تیپە ئەڵمانییەکە چەندین
ئۆفەری جیاوازییان بەمەبەستی مانەوە پێشکەش کردووە.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە بەرگریکارە بە بەڵێ
وەڵامی هیچ کام لە ئۆفەرەکانی تیپەکەی نەداوەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید لە نزیکەوە
چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات راستەوخۆ ئۆفەری
پێشکەش دەکەن.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 176
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.