یانەیەکی جیاواز ڤلاهۆڤیجی دەوێت

PM:06:52:26/01/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەیسی میلانیش هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوەی ڤلاهۆڤیج لە یۆڤانتۆس و ئامادەن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

گرێبەستی دۆسان ڤلاهۆڤیج لەگەڵ یۆڤانتۆس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت هەربۆیە یانەکانی جیهان ئامادەن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئەیسی میلانیش ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانەی بۆ پەیدابووە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هێرشبەرەکە بڕیاری رۆیشتنی داوە لە یۆڤانتۆس، بەڵام ئارەزووی ئەوە دەکات بچێتە خولی ئینگلتەرا و لەدەرەوەی ئیتاڵیا تاقی کردنەوەیەکی نوێ ئەنجام بدات، هەربۆیە ئەرکی رۆسۆنێری لە رازیکردنی ڤلاهۆڤیج ئاسان نابێت.

لەلایەکیترەوە یانەکانی پریمەرلیگیش ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەتایبەت چێڵسی و مان یونایتد.

هێرشبەرە سربییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 162 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 64 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.