PM:06:01:26/01/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر ماگوایەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ئەوا وێستهام
ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.
پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی هاری ماگوایەر لەگەڵ مانچستەر
یونایتد لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە یانە گەورەکانی جیهان لە
نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن.
فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە ئەگەر بەرگریکارەکە
گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا وێستهام ئامادەن ئۆفەری
پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پاش هاتنی مایکل کارێک
بۆ راهێنەرایەتی مان یونایتد ئەگەر هەیە چارەنووسی هاری ماگوایەر گۆرانکاری
بەسەردا بێت و بمێنێتەوە،چونکە لە دوو یاریی رابردوو لە ژێر سەرپەرشتی ئەو
راهێنەرە وەک یاریزانێکی گرنگ پشتی پێبەستراوە.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەشداری 258
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.