ئینریکی: شایستەی بردنەوە بووین نەک شکست

PM:12:18:21/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە بوون و باشترین یاری وەرزیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامداوە.

لویس ئینریکی، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، پاش شکستی یانەکەی بەرامبەر سپۆرتینگ رایگەیاند، پێی وایە تیپەکەی نەک هەر شایستەی دۆڕان نەبووە و تەنانەت شایستەی سەرکەوتن بووە.

ئینریکی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە باشترین یارییان بووە لەم وەرزەدا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامی بدەن، وتیشی: تۆپی پێ ئاوایە، ئەو کەسە دەباتەوە کە گۆڵی زیاتر دەکات، ئێمە دەبێت لە رووی هێرشبەرییەوە باشتر بین، بەڵام من دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم و پیرۆزباییان لێ دەکەم.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، وەرزی پێشوو کەس متمانەی بە ئەوان نەبووە بەڵام دواتر بینیان چی روویدا، ئەم وەرزەش ئەم یارییە بۆ ئەوان زۆر گرنگ بووە کە ئاستیکی نایابیان پێشکەش کردووە و دەکرێت لە داهاتوو زۆر باشتر ببن.