AM:08:58:16/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک دوپاتیکردەوە یارییەکی بەهێزیان ئەنجامداوە و ستایشی ئاستی یانەی
رایسینگی کرد.
پاش بردنەوەی بەرشەلۆنە و گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای
ئیسپانیا، هانسی فلیکی راهێنەری یانەکە، رەزامەندی تەواوی خۆی بۆ ئەنجام و ئاستی
تیپەکەی دەربڕی کە تێیدا یازدەهەمین سەرکەوتنی لەسەریەکیان لە پاڵەوانێتییە
جیاوازەکاندا تۆمارکرد، و جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕووبەڕووبوونەوانە پێویستیان
بە گیانی جەنگاوەری بەرز هەیە نەک تەنها ناوە گەورەکان، و ستایشی عەقڵییەتی
پیشەگەرانەی یاریزانەکانی کرد لە درێژەی یارییەکەدا.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە سەرسامی
خۆی بەو ئاستە نەشاردەوە کە تیپی بەرامبەر پێشکەشی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە راسینگ
سانتاندێر وەک پێشەنگی خولی پلە دوو ڕکابەرێکی ئازا بوو و گوشارێکی زۆری خستە سەر
تیقەکەی، بەڵام جدییەت و تەرکیز کلیلە سەرەکییەکان بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم
تاقیکردنەوەیە و بەردەوامبوون لە بەرگریکردن لە نازناوەکە.
روونیشی کردەوە، سەرکەوتن لە یارییەکانی جامدا تەنها پشت بە مێژوو
نابەستێت بەڵکو پێویستی بە رەفتارێکی تەکنیکی و رێکخراو هەیە، و ستایشی شێوازی
یاریی راسینگ سانتاندێری کرد لەژێر سەرپەرشتی خوسێ ئەلبێرتۆ کە بە بوێرییەوە
یارییان کردووە.
هەروەها ستایشی تایبەتی گۆڵپارێز خوان گارسیای کرد بۆ پاراستنی تۆڕی
گۆڵەکەی و ئەو گەڕاندنەوە مێژووییەی لە کۆتا خولەکەکاندا ئەنجامی دا، ئاستی
فێرمینیشی پاش چوونە ناوەوەی بە نایاب وەسفکرد.