ئینریکی: دەمانەوێت بە کاتیشبێت پێشەنگی وەربگرینەوە

PM:10:53:15/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی جەختیکردەوە شکستی یاریی رابردوو لەبیردەکەن و دەیانەوێت بە کاتی پێشەنگی وەربگرنەوە.

پێش رووبەرووبوونەوەی لیل لە خولی فەرەنسا، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان وتی: ڕووبەڕووبوونەوەی لیل هەمیشە یارییەکی قورسە، تیپێکی بەهێزە و چ لە کاتی هەبوونی تۆپ یان بێ تۆپ، کارەکان بە باشی ئەنجام دەدەن و کوالێتییەکی بەرزیان هەیە.

وتیشی: دوای شکست هەمووان دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتن، یاریی رابردوو یارییەکی باشمان کرد، بەڵام رووبەرووی تیپێک بووینەوە کە گۆڵپارێزێکی نایابی هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم وەرزە بەهۆی زۆری یارییەکان و چوونی یاریزانەکان بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی وردتر هەیە و دەبێت بە وریایی پشوو بە یاریزانەکان بدات.

ئینریکی جەختیشیکردەوە کە، دەیانەوێت شکستی یاریی رابردوو لەبیربکەن، ئامانجی تیپەکەیان تەنها بردنەوەیە بۆ ئەوەی بچنە پێشەنگ ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت.