PM:09:28:15/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیتۆ بەهۆی هەڵسوکەوتی
ناشرین بۆ چوار یاریی سڕکرا و بە بڕی 20 هەزار دۆلار سزای دارایی درا.
لێژنەی سزادانی یەکێتی
تۆپی پێی ئەفریقا سزای توندی بەسەر ساموێل ئیتۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆندا
ڕاگەیاند بەهۆی هەڵسوکەوتی نادروستی لە یارییەکەیمەغریبو کامیرۆن.
لیژنەکە
بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە سزای توندی بەسەر ساموێل ئیتۆ لەخۆگرتبوو، هەروەها
تۆمەتباری کرد بە هەڵسوکەوتی نادروست، بە ماددەی دوو لە بڕگەی سێی پەیڕەوی
کۆنکاکاف سزای بەسەردا سەپاند.
لیژنەکە بڕیاریدا سزای ساموێل ئیتۆ بدات بە قەدەغەکردنی چوونە ناو یاریگاکان بۆ
چوار یاری فەرمی داهاتوو لە چوارچێوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جگە لە
غەرامەکردنی بە بڕی 20 هەزار دۆلار.
هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا دووپاتیکردەوە کە هیچ
لێدوانێکی دیکە لەسەر ئەم بابەتە نادات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بڕیارەکەی
لیژنەی سزادان وشەی کۆتاییە لەسەر ئەو ڕاستیانەی کە چاودێرانی یارییەکە تێبینیان
کردووە.