AM:09:41:14/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند بردنەوەیەکی باشیان بەدەست هێناوە و
هیواداریشە عومەر مەرموش بەزووی بگەرێتەوە.
پیپ گواردیۆلا پاش بردنەوەیان لە نیوکاسڵ وتی کە لە
یاریگایەکی قورس سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە هەربۆیە پێویستە بەرێزەوە لەم ساتانە
بڕوانین.
سەبارەت بە بڕیارەکانی ناوبژیوان وتی کە ماوەیەکی زۆرە
لە پریمەرلیگم راهاتووم بەوەی چەند هەڵە لە یارییەکان ئەنجام دەدرێن.
گواردیۆلا جەختی لەوەکردەوە کە لە ئاستی سەرجەم
یاریزانەکانی رازی بووە، بەڵام داوایان لێدەکات لە یارییەکانی داهاتوودا هەوڵی
باشتربوون بدەن چونکە رکابەرییەکانی ئێستا چووەتە قۆناغی یەکلاکردنەوە.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە فیل فۆدین و
ئیرلینگ هالاند پێویستیان بە پشووە هەربۆیە هیوادارە عومەر مەرموش بەزووی بگەرێتەوە
بۆئەوەی دەرفەتی زیاتری گۆڕینی پێکهاتەی لە بەردەست بێت.
لە کۆتاییدا وتی بێگومان جامی یەکێتی ئینگلتەرا وەک هەر
پاڵەوانێتیەکی تر گرنگە و هەوڵی بەدەست هێنانی دەدەن هەموو ساڵێک.