PM:08:40:12/01/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئاراوخۆ داوە و لەئەگەری پێشکەشکردنی
ئۆفەرێک کە بڕەکەی زیاتربێت لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبن.
لە ماوەکانی رابردوودا ئاستی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ نیشانەی
پرسیاری لەسەر دروستبووە بەتایبەت لەکاتە چارەنووس سازەکاندا هەمیشە خراپ
دەرکەوتووە و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی رەخنەیەکی زۆری لەلایەن هاندەرانەوە
لێبگیرێت.
رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە کارگێری بەرشەلۆنە
رەزامەندی هانسی فلێکیان بەدەست هێناوە بۆئەوەی دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە
ئۆرۆگواییە ببن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کەلە ئەگەری هاتنی
ئۆفەرێک کە بڕەکەی زیاتربێت لە 40 ملیۆن یۆرۆ ئەوا بلەوگرانا رازی دەبن بە رۆیشتنی
رۆناڵد ئاراوخۆ.
لەلایەکیترەوە یانەکانی ئینگلتەرا و سعودییە بەردەوام
چاودێری بارودۆخی ئاراوخۆ دەکەن و ئامادەن گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی ئەنجام بدەن.
ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە
بەشداری 191 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و حەوت ئەسیست
تۆماربکات.