PM:02:24:12/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەستێرە بیانییەکانی هیلال روو لە کەمی دەکات و
پاش کانسیلۆ ئێستا کایۆ نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە.
دوای تەنها ساڵێک لە پۆشینی درێسی هیلال، کایۆ
سیزاری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەکە، نزیک بووەتەوە لەوەی لەم مێرکاتۆی زستانەیەدا ریزەکانی
گەورەی ئاسیا جێبهێڵێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خولی پورتوگال، بە جۆرێک کە
یانەی سپۆرتینگ بە فەرمی هاتوەتە سەر هێڵ و پێشنیارێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئەم
یاریزانە پێشکەش کردووە.
ئەم
هەنگاوەی سپۆرتینگ لە کاتێکدایە کە سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر چیتر سیزار لە
پلانەکانیدا نابینێت و گڵۆپی سەوزی بۆ ئیدارەی یانەکە هەڵکردووە تا بە شێوەیەکی هەمیشەیی
دەستبەرداری ببن.
جیا لە سپۆرتینگ یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆی
بەڕازیلیش هەوڵی پەلکێشکردنی کایۆ دەدا، بەڵام پێدەچێت خولی پورتوگال ببێتە
وێستگەی داهاتووی.
سیزار کە
لە زستانی رابردوو لە ڤیتۆریا گیمارێشەوە هاتە هیلال، لە کۆی 37 یاری چوار گۆڵ و
پێنج ئەسیستی تۆمارکرد، بەڵام وەک دیارە ئەم ئامارانە بەس نەبوون بۆ ئەوەی لە خولی
سعوودی بەردەوام بێت و ئێستا نزیکە لە جێهێشتی یانەکەی.
ئەمە لە کاتێکدا رۆیشتنی کانسیلۆش لە یانەکە لەسەر
یەک واژۆ ماوە و بەشێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات.