جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ شکستی بە پۆرتسمۆس هێنا

PM:06:59:11/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە پۆرتسمۆس هێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئارسناڵ رووبەڕووی پۆرتسمۆس بووەوە.

لە تایمی یەکەم، لە خولەکی سێ پۆرتسمۆس گۆڵی یەکەمی لە رێگەی بیشۆپەوە تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی هەشتدا، یاریزان دۆزێل بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ گەنەرز یەکسانکردەوە، لە خولەکی 25یش مارتینێلی ئارسناڵی بە گۆڵێک پێشخست و تایمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی ئارتێتا باشتر بینران، توانیشیان لە خولەکی 51 گۆڵی سێیەم لە رێگەی مارتینێڵییەوە تۆماربکەن و پاش ئەوەش لە خولەکی 72 هەمان یاریزان سێیەم گۆڵی خۆی چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد، سەرەنجامیش یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی ئارسناڵ کۆتایی پێهات و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا.