گواردیۆلا: دەمانەوێت هەموو نازناوەکان بەدەستبهێنین

AM:09:22:11/01/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختیکردەوە دەیانەوێت هەموو نازناوەکان بەدەستبهێنن و دڵخۆشە بە سەرکەوتنیان بەرامبەر ئێکستەر.

دوای بردنەوەیان لە ئێکستەر سیتی، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، ئەوان زۆر بوێر بوون و بە ڕێکخراوی یارییان دەکرد، بۆیە دەستخۆشیان لێ دەکەم.

وتیشی: ئێمە لێرە نین بۆ کات بەسەربردن، دەمانەوێت هەموو نازناوەکان ببەینەوە، ڕێزی تەواوی ئەم پاڵەوانێتییە دەگرین، هەروەها زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی یاریزانە لاوەکان پێشکەشیان کرد.

ئاماژەی بەوە کرد کە، تیپەکەی بە درێژایی 90 خولەک کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردووە و نەیانهێشتووە ئێکستەر سیتی مەترسی جدی دروست بکات، ئەمەش نیشانەی تەرکیزی بەرزی یاریزانەکانی بوو.

دەشڵێت: دڵخۆشم بە بە سەرکەوتنەکە و هاتنە دەرەوەمان لە یاریگا بێ پێکان، هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ ئێکستەر سیتی دەخوازم لە خولی پلە سێی ئینگلتەرا.