PM:04:31:10/01/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە و هیچ یارییەک بە ئاسان نابینن.
پێش رووبەرووبوونەوەی پۆرتسمۆس لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، یانەی رکابەرییان تیپێکی باشە و بێگومان بەباشی خۆیان ئامادەکردووە.
وتیشی: یارییەکان زۆرن، ئامادەکاری یارییەک بۆ یارییەکی دیکە جیاوازە بەڵام هیچ یارییەک بە ئاسانی سەیر ناکەن و دڵنیان لەوەی هەموو یارییەک سەختی تایبەت بە خۆی هەیە.
ئارتێتا دوپاتیشیکردەوە: ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە، لەبەر ئەوەی رووبەرووبوونەوەی پۆرتسمۆس بەلایەوە هیچ لە رووبەرووبوونەوەی یانە گەورەکانی دیکە کەمتر نییە.
باسی لەوەشکرد، گیۆکیرێس یاریزانێکی گرنگە بۆ تیپەکەیان، یاریزانێکی تاکتیکییە، رێژەی گۆڵەکانی دەلالەت لە ئاستی ئەو ناکات و یاریزانێکی تەواو بێ کەم و کورییە، ساکاش هیچ پێکانی نییە و مارتینێلیش داوای لێبوردنی یاریی رابردووی لە برادلی کردووە.