AM:11:17:10/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لامین یاماڵ بە باشترین
یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاریکرا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز.
پێگەی خولی
ئیسپانیا بە فەرمی بڵاویانکردەوە، لامین یاماڵی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە
باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لا لیگا دیاریکراوە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە
پێشکەشی کردووە.
پێگەکە ئاماژەی
بەوەداوە کە لامین یاماڵ کێبڕکێی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو مانگەی لە هەریەکە
لە کیلیان مباپێی ریاڵ مەدرید و جێرمان ڤالێرای ئێلچی و کۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید و
رادوی گۆڵپاریزی سێلتاڤیگۆ بردەوە.
ئەو یاریزانە لە
مانگی رابردوودا بەشداری لە چوار یاریی یانەکەی کرد لە خولی ئیسپانیا، دوو گۆڵی
تۆمارکرد و یەکیک بوو لە هۆکارەکانی بردنەوەی هەر چوار یارییەکە لەلایەن
یانەکەیەوە.
ئەو پێگەیە
نوسیویانە، رۆژ لە دوای رۆژ کاریگەرییکانی لامین یاماڵ لە یاریگادا زیاتر دەبن لە
کاتێکدا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوەی مانگی 11ەی سالی رابردووشی بەدەستهێنا.
یانەی بەرشەلۆنە لە
دوای 19 هەفتە بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە بە
جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کە لە پلەی دووەمدایە.
خ . ک