ئینیگۆ: هیوادارم بەرشەلۆنە کلاسیکۆ بباتەوە

PM:07:47:09/01/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دوپاتیکردەوە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە ئەستەمە و هیوادارە ئەو یانەیە ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.

ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئیسپانی یانەی نەسری سعودی لە لێدوانێکیدا بۆ کەنال سێی ئیسپانیا رایگەیاند، بەردەوام بیری کەش و هەوای ناو یانەی بەرشەلۆنە دەکات و باشترین کاتی لەگەڵ ئەو یانەیە بەڕێکردووە.

مارتینێز دەڵێت، باشترین ساڵی وەرزشیم لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەسەربرد و مانای راستەقینەی تۆپی پێ لەو یانەیە فێربووە، بەداخم کە نەمتوانیوە بگەڕێمەوە بۆ ئەو یانەیە تا جارێکیتر هاوڕێکانم ببینمەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە وەک یاریزان، ئینیگۆ دوپاتیکردەوە کە ئەستەمە ئەوە روبدات بەهۆی ئەوەی بەرشەلۆنە کێشەی دارایی هەیە و خوان لاپۆرتا ئەو بڕە پارەیە لە گواستنەوەیدا خەرجناکات.

لەسەر یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئینیگۆ مارتینێز دەڵێت، هیوادارم بەرشەلۆنە بتوانێت بە ئاسانی ئەو یارییە بباتەوە و نازناوەکە بەدەستبهێنێت، ئەم یارییە وەچەرخانێکی گەورەیە لەم وەرزەدا و شکست تیایدا کاریگەری خراپی دەبێت، ریاڵ مەدرید لە یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ باش نەبوو لەبەرئەوە لە ئێستادا بەرشەلۆنە زۆر بەهێزترە.
خ . ک