AM:10:41:08/01/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ دوپاتیکردەوە پاڵەوانی نیوەی وەرز گرنگی
نییە و چاویشیان لەسەر ئەنجامەکانی خۆیانە.
یانەی ئینتەر میلان بە بردنەوەی لە پارما بە دوو
گۆڵی بێوەڵام، پێگەی خۆی لە لوتکەی خولی ئیتاڵیا پاراست و کریستیان چیڤۆی راهێنەریش
دوای یارییەکە رایگەیاند کە هێشتا سێریا ئەی درێژەی ماوە و پاڵەوانی نیوەی وەرز بۆ
ئەوان گرنگ نییە، بەڵکو دەبێت لە هەموو یارییەکدا شایستەیی خۆیان بسەلمێنن.
راهێنەرەکە
ستایشی ئاستی لویس هنریکەی کرد و وەک یاریزانێکی کەم هەڵە و تاکتیکی وەسفی کرد،
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە دروستکردنی هەلی زۆر و فشار خستنە سەر رکابەرەکان
گرنگترین خاڵی هێزی تیپەکەیەتی، هەرچەندە پێویستیان بە تەرکیزی زیاترە بۆ گۆڵکردن.
سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یاریگای تاردینی، راهێنەرەکەی
نێراتزوری باسی لە یادگارییە کۆنەکانی کرد و وتی: دەمانزانی یارییەکی سەختمان
لەبەردەمە، بەڵام بە پێگەیشتووییەوە سێ خاڵمان بەدەست هێنا.
راهێنەرەکە
جەختی کردەوە کە هیچ گرنگییەک بە ئەنجامەکانی ناپۆلی و تیپەکانی تر نادەن و تەنها
تەرکیزیان لەسەر یارییەکانی خۆیانە بۆ ئەوەی جیاوازیی خاڵەکانیان بپارێزن.