سپالێتی: لە بردنەوەکەمان رازی نیم

AM:09:09:07/01/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپالێتی دوپاتیکردەوە لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نییە سەرەڕای بردنەوەکەیان و دەتوانن باشتربن.

لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس دوای بردنەوەیان لە ساسۆلۆ بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر رایگەیاند، هێشتا نەگەیشتونەتە ئاستی راستەقینەی خۆیان و لە سەدا 80ی توانای خۆیان پێشکەشکردووە.

سپالێتی وتی، بردنەوەیەکی نایابمان بەدەستهێنا بەڵام بە تەواوی لە ئاستی یاریزانەکانم رازی نیم چونکە دەزانم ئەو یاریزانانە لە توانایاندایە کاری گەورەتر ئەنجامبدەن لە یاریگادا.

وتیشی، کێشەیەکمان هەیە دەبێت چارەسەری بکەین ئەویش لەدەستدانی هەلی زۆری تۆپی بەرزە، دەبیت راهێنانی زیاتر لەسەر ئەو شێوازی یارییکردنە بکەین تا بتوانین گۆڵی زیاتر تۆماربکەین لە یاریگادا.

دەشڵێت، لە دوو یاریی رابردوودا نایاب بووین و دەبیت لەسەر ئەو شێوازە بەردەوامی بدەین بە یارییەکانمان.

لەسەر گرنگیدان بە گواستنەوەی فریدریکۆ کێزا، سپالێتی دوپاتیکردەوە، تا ئێستا گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو یاریزانە نەکردووە و یەکەمجارە دەیبیستێت کە نیازی گەڕانەوەی ئەو یاریزانەیان هەبێت.

خ . ک