AM:09:04:13/01/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد ئامانجیانە لۆرێنتی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید
بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 35 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن.
بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت بەکڕینی چەند
یاریزانێک تیپەکەیان بنیات بنێنەوە، هەربۆیە چەند ئامانجێکیان دەست نیشان کردووە.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە مانیو بۆزیاتر
بەهێزکردنی هێڵی بەرگری پلانیان داناوە کە مارکۆس لۆرێنتی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید
بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە شەیتانە سوورەکان
ئامادەن لەپێناو بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە 35 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە گرێىەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ
مەدرید لە ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت هەربۆیە رۆز بلانکۆس ئامادەن دەست بەرداری
ببن لەپێناو ئەوەی بەبێ بەرامبەر نەڕوات.
ئەستێرە 30 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 271
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 35 گۆڵ و 41 ئەسیست تۆماربکات.