جامی ئەفریقا... کۆتدیڤوار شکستی بە بۆرکینا فاسۆ هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:11:58:06/01/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەفریقا کۆتدیڤوار بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە بۆرکینا فاسۆ هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16 جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و بۆرکینا فاسۆ ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی کۆتدیڤوار دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیان لە خولەکەکانی 20 و 32 دوو گۆڵ لە رێگای ئاماد دیالۆ و یان دیۆماندییەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم،  کوڕانی بۆرکینا فاسۆ هەواڵەکانیان خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام هیچ گۆڵێکیان پێ تۆمارنەکرا، لە بەرامبەردا لە خولەکی 87 تۆڕی گۆڵی سێیەمی کۆتدیڤواری تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی کۆتدیڤوار کۆتایی پێهات و لە قۆناغی چارەکی کۆتایش رووبەڕووی میسڕ دەبنەوە.