PM:08:13:09/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسیمیرۆ نزیکە لە جێهێشتنی مانچستەر یونایتد و یانەیەکی بەرازیلیش دەیەوێت بیگوازێتەوە.
کاسیمیرۆی ئەستێرەی بەرازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش گفتوگۆی نوێکردنەوەی نەکردووە و مانەوەی لە گومانێکی زۆردایە.
تۆڕی فیچاجێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە لە هاوینی ئەمساڵدا ناوەڕسستکارە بەرازیلیەکە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان جێدەهێڵێت و لەو یانەیە دەڕوات.
تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی پالمێراسی بەرازیلی ئۆفەرێکیان پێشكەشی کاسیمیرۆ کردووە تا لە هاوینی ئەمساڵدا و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانە کۆتا مانگەکانی یارییکردنی لە پریمەر لیگ بەڕێدەکات و بە دڵنیاییەوە بەهۆی زۆری تەمەنی و دابەزینی ئاستیەوە گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، بەرپرسانی پالمێراس ئۆفەرێکی دوو ساڵەیان پێشکەشی کاسیمیرۆ کردووە جگە لەوەش گەرەنتی و دڵنیاییان بەوە یاریزانە داوە کە رۆڵی کاریگەری دەبێت لە یانەکەیاندا و لە هەموو یارییەکدا وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت.
خ . ک