PM:07:13:09/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مەرموش رۆیشتنی لە
مان سیتی رەتکردووەتەوە و دەجەنگێت لەپێناو گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی.
لە چەند هەفتەی
رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە مانەوەی عومەر مەرموشی ئەستێرەی میسری لە
یانەی مانچستەر سیتی لە گوماندایە و یانەکانی ئەستۆن ڤیلا و تۆتنهامیش چاودێری بارودۆخی
دەکەن.
فلۆریان پلاتنبێرگی
رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاند، عومەر مەرموش بە هەموو شێوەیەک
رۆیشتنی لە یانەی مانچستەر سیتی رەتکردووەتەوە و بیری لەو بابەتە نەکردووەتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە
نوسیویەتی، ئەستێرە میسریەکە ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی لە
پلانەکانی پیپ گواردیۆلای راهێنەر لە کاتێکدا ئەرکەکەی زیاتر قورسبووە دوای ئەوەی یانە
ئینگلیزیەکە سێمینۆی گواستووەتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، مەرموش
یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین داواکاری لەسەرە لەلایەن یانەکانی پریمەر لیگەوە
تا بیگوازنەوە بەڵام تا ئەم ساتە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی مان سیتی نەکراوە،
جگە لەوەش ئەو یاریزانە هەست بە دڵخۆشی دەکات لە یانەکەی ئێستای.
خ . ک