PM:08:43:06/01/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاری چاوەڕێ دەکرا ببێتە ئەستێرەیەکی تۆپی پێ بەڵام لەماوەیەکی کەمدا
بە تەواوی لە وەرزشەکە دابڕا.
ئایمان کاری، یەکێک بوو لە درەوشاوەترین بەهرەمەندەکانی ئەکادیمیای
پاری سان جێرمان، پێشبینی دەکرا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی
فەڕەنسا، لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە شێوەیەکی کتوپڕ لە گۆڕەپانەکان ون بوو.
کاری کە لە ساڵی 2023 لە
لیستی 50 باشترین بەهرەمەندە گەنجەکانی جیهاندا بوو و تەنانەت لە ئاستی لاواندا لە
چاڤی سیمۆنز بە باشتر دادەنرا، دوای ماوەیەکی کورت بەخواستن لە یانەی لۆریان،
گەڕایەوە پاریس بەڵام بەهۆی کێشەی دەروونی و کەمیی ئارەزوو بۆ سەرکەوتن، هەموو
شتێکی تێکدا.
سەرەتای کۆتاییهاتنی ئەم
یاریزانە کاتێک دەستی پێکرد کە لە کاتی ئامادەکارییەکانی وەرزدا بە 10 کیلۆگرام
کێشی زیادەوە گەڕایەوە، ئەمەش وایکرد لویس ئینریکی راهێنەر بە تەواوی لە
پێکهاتەکەی دووری بخاتەوە.
دوای وەرزێک بەبێ ئەنجامدانی هیچ خولەکێک یاری، کاری گرێبەستەکەی
لەگەڵ پاریس هەڵوەشاندەوە و ئێستا بە تەواوی لە جیهانی تۆپی پێ دابڕاوە.
سەرچاوەکانی ناو یانە
پاریسییەکە بۆ رۆژنامەی لیکیپ دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە بە تەواوی
بڕیاری وازهێنانی داوە و ژیانی خۆی گۆڕیوە، بەمەش گەوهەرێکی گەورە کە هەموو
توانایەکی تەکنیکی هەبوو، بەهۆی نەبوونی پابەندی و فیداکارییەوە، پێش ئەوەی بگاتە
لوتکە کۆتایی بە کاروانە وەرزشییەکەی هات.