ریاڵ مەدرید بەنیازە بە گرێبەستێکی ئازاد رۆدری بگوازێتەوە

PM:01:11:03/01/2026

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەنیازە بە گرێبەستێکی ئازاد رۆدری بگوازێتەوە و مان سیتیش پلانی خۆی داڕشتووە.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خەونی ئەوەیە رۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بگوازێتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکا دوپاتیکردەوە، یانەی شاهانە پێداگرە لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئیسپانیەکە بە هەر نرخێک بێت بەهۆی کەسایەتیە بەهێزەکەیەوە.

مارکا ئاشکرایکردووە، پلانی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکە لە هاوینی ساڵی 2027 بە گرێبەستێکی ئازاد و بیبەرامبەر رۆدری بگوازنەوە بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتاییدێت.

رونیشێکردووەتەوە، ئێستا بەرپرسانی مان سیتی چاوەڕێی وەڵامی ئەو یاریزانەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام ئەگەر رازینەبوو ئەوا لە هاوینی ئەمساڵدا دەیفرۆشن لەپێناو بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک تا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە بێ بەرامبەر نەڕوات.

مارکا لە کۆتاییدا دڵنیاییداوە لەوەی ئەگەر نرخەکەی گونجاو بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەدەبێت لەم هاوینەشدا بیگوازێتەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجناکات.

خ . ک