لاپۆرتا پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئەلڤارێز

PM:03:37:10/12/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا بەردەوام سەرسامە بە ئەلڤارێز و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت بیگوازێتەوە یانەکەی.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بژاردەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەدایە کە بیگوازنەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، تا ئەم ساتەش خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە زۆر سەرسامە بە ئاست و تواناکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، لاپۆرتا سوورە لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە هەر نرخێک بێت تا بیکاتە هێرشبەری سەرە ڕمی یانەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە لە ئێستاوە پلانی ئەوە دادەڕێژن بە فرۆشتنی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەیان پارەی پێویست بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کۆبکەنەوە تا بیکەنە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

رونیشیکردووەتەوە، ئەلڤارێز لاری نابێت لە چوون بۆ بەرشەلۆنە چونکە دڵنیایە لەوەی کە لە ژێر دەستی هانسی فلیک ئاستی زیاتر گەشە دەکات بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستبەرداری نابن و فرۆشتنی رەتدەکەنەوە.

خ . ک