نۆتینگهام گواستنەوەی فراتێسی کردووەتە ئامانج

PM:08:47:09/01/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆتینگهام گواستنەوەی فراتێسی کردووەتە ئامانج و ئینتەریش داوای 35 ملیۆن یۆرۆی کردووە.

داڤیدی فراتێسی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی لە یانەی ئینتەر میلان هەست بە دڵخۆشی ناکات بەهۆی ئەوەی کە بەردەوام وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت و لەدەرەوەی پلانەکانی راهێنەرە.

لە ماوەی رابردووشدا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئینتەر میلان دوو ئۆفەری یانەکانی لازیۆی ئیتاڵی و گەلەتەسەرای تورکی رەتکردووەتەوە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە کە هەردوکیان بە خواستن بووە.

تۆڕی سکای سپۆرت لە نوێترین پێشهاتدا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی نۆتینگهام فۆریست گواستنەوەی ئەستێرە ئیتاڵیەکەیان کردووەتە ئامانج و گفتوگۆیان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانیش کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئیتاڵیەکە رازیبوون بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەڵام بەرامبەر بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ و لەو بڕە پارەیەش کەمتر دەستبەرداری نابن، یانە ئینگلیزیەکەش گفتوگۆکانیان بە کراوەیی هێشتووەتەوە و ئەگەری زۆرە رازیبن بە داواکاری یانە ئیتاڵیەکە و ئەو بڕە پارەیان پێبدەن.

سکای دەڵێت، فراتێسی رازیبووە بە چوون بۆ یانە ئینگلیزیەکە بەهۆی ئەوەی لە ئینتەر میلان وەک یەدەگی پێنج یاریزانیتر سەیر دەکرێت بەوەش کەمترین خولەک بەشداری پێدەکریت لە چەند مانگی کۆتایی ئەم وەرزە.
خ . ک