PM:10:37:08/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە نەسر لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە قادسیە دۆڕا.
لە هەفتەی 14ی خولی سعودیە، یانەی نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی قادسیەی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تای دووەمدا و لە خولەکەکانی 51 و 66 جولیان کینۆیسن و ناندێز دوو گۆڵیان بۆ قادسیە تۆمارکرد، دواتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 81 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا نەسری کردە خاوەنی گۆڵێک، سەرەنجام یاریییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی قادسیە کۆتاییهات.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی ئیتیفاق رووبەڕووی نەجمە بووەوە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستیهێنا.
خ . ک