PM:05:02:09/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامی
ئینگلتەرا مانچستەر سیتی میوانداری ئێکسێتێر دەکات و لە خولی ئیتاڵیا رۆما یاریی
هەیە.
یارییەکانی خول و
جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی
ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر ئێکسێتێر سیتی یارییدەکات.
یارییەکە لە
کاتژمێر شەشی ئێوارە لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانەی مانچستەر سیتی
ەبڕێوەدەچێت و هەر یانەیەک بردنەوە بەدەستبهێنێت راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی چوارەم.
لە کاتژمێر هەشت و
45 خولەکیشدا، یانەی تۆتنهام لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە،
دواتریش چێڵسی دەبێتە میوانی یانەی چارلتۆن ئەتلەتیک.
هەر سبەینێ بەڵام
لە خولی ئیتاڵیا و لە هەفتەی 20، یانەی رۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی
ساسۆلۆ دەکات و یانەی ئەتڵانتاش رووبەڕووی تۆرینۆ دەبێتەوە.
لە خولی ئیسپانیاش
یانەی ڤیاریاڵ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات، لە بۆندسلیگا بایەر لیڤەرکوزن
دەیەوێت بردنەوە بەسەر شتوتگارت بەدەستبهێنێت، لە جامی فەرەنساش مۆناکۆ رووبەڕووی
ئۆرلێنز دەبێتەوە.
خ . ک