PM:01:24:08/01/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ نهێنی دروستبوونی ستایلەکەی ئاشکرا
دەکات لە نێوان محەمەد عەلی کلای و رۆناڵدۆی بەڕازیلی.
ئەستێرەی سویدی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، لە میانی
بەشداریکردنی لە بەرنامەی نێئۆسپی پرۆکادا باس لەو کەسایەتییانە دەکات کە
کاریگەرییان لەسەر ژیانی وەرزشیی ئەو هەبووە و رایگەیاند کە هەمیشە سەرسامی شێوازی
قسەکردن و رەفتارەکانی محەمەد عەلی کلای بووە و ویستوویەتی لە نێو جیهانی تۆپی
پێدا ببێتە کەسایەتییەکی وەک ئەو.
زڵاتان ئاماژەی بەوە کرد، هەر لەو کاتەوە و بۆ
یەکەمجار سەرسام بووە بە تواناکانی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دیاریدە و ئەو عەشقەی بۆی
هەبووە وەک عەشقێکی یەکەم نیگا وایە، چونکە بە لای ئەوەوە رۆناڵدۆ بەهێزترین و
باشترین یاریزانی هەموو سەردەمەکانە و هیچ کەسێک ناگاتەوە بە ئاستی ئەو.
ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە بۆ سەردەمی منداڵیی خۆی و
باسی لەوە کرد، لەو کاتەدا نە ئینستاگرام هەبووە و نە یوتیوب، بۆیە ئەو دەچووە
کتێبخانەکان و بە نهێنی سەیری ڤیدیۆی ڕاکردن و دریبلەکانی ڕۆناڵدۆی دەکرد بۆ ئەوەی
فێری فێڵەکانی ببێت.
ئەو
ئەستێرە ناودارە جەختی کردەوە کە هەوڵی داوە هەموو ئەو جووڵانەی رۆناڵدۆ ئەنجامی
دەدات کۆپییان بکاتەوە و لە کۆتاییدا توانیویەتی ستایلە تایبەتەکەی خۆی لەسەر
بنەمای تێکەڵکردنی کەسایەتی محەمەد عەلی کلای و جادووەکانی رۆناڵدۆی دیاریدە
بونیاد بنێت.