PM:06:37:09/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی چێڵسی
150 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە لەپێناو گواستنەوەی فێرمین و لیاو.
راپۆرتە
رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ رۆسینیۆری
راهێنەری نوێی یانەکەیان پلانی خۆیان بۆ بازاڕی گواستنەوە ئامادەکردووە.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی کارگێڕی یانەی چێڵسی ئیمزاکردنی گرێبەستە
لەگەڵ دوو یاریزان کە یەکێکیان فێرمین لۆپێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
یانە لەندەنیەکە ئۆفەرێکیان ئامادەکردووە کە بڕەکەی 80 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشکەشی
بەرشەلۆنەی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی فێرمین لۆپێز پێیان لە کاتێکدا ئەو یاریزانە
یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانە کەتەلۆنیەکە.
نوسیویەتی، دووەم
یاریزانیش کە بەرپرسانی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن رافاێل لیاوی ئەستێرەی
پۆرتوگالی یانەی ئەی سی میلانە و ئامادەن بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا
خەرجبکەن بەوەش کۆی بڕی پارەی پێویست بۆ هەردوو یاریزانەکە دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ.
لە کۆتاییشدا دڵنیاییداوە
لەوەی کە گواستنەوەی رافاێل لیاو کارێکی زۆر قورسە بەهۆی ئەوەی ئەستێرەی یەکەمی
یانە ئیتاڵیەکەیە و ماسیمیلیانۆ ئەلێگریش دەستبەرداربوونی لەو یاریزانە
رەتکردووەتەوە.
خ . ک